داعش دان بە کوژرانی سەرکردەیەکیدا دەنێت

داعش دان بە کوژرانی سەرکردەیەکیدا دەنێت
رێکخراوی توندڕەوی داعش دان بە کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای خۆیدا دەنێت، کە لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکاندا کوژرا.



لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی رابردوو، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کوژرانی وائیل عادل حەسەن سەلمان فەیازی راگەیاند، کە بە دکتۆر وائیل دەناسرا و وەزیری راگەیاندنی داعش بوو.



دوای نزیکەی مانگێک لە کوژرانی، رۆژی سێشممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2016، داعش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەبی محەمەد فورقان، ئەمیری دیوانی راگەیاندنی ناوەندیی داعش کوژراوە، کە هەمان ئەو کەسەیە، کە وزارەتی بەرگریی ئەمریکا باسی کردبوو، بەڵام داعش نازناوێکی دیکەشی بۆ داناوە.



داعش هەروەها رایگەیاندووە، کە وائیل عادل حەسەن بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە باکووری سووریا شاری رەققە کوژرا.






باسنیوز
Top