ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دامەزراندنی فەرمانبەران تاوتوێ دەکات

 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دامەزراندنی فەرمانبەران تاوتوێ دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بڕیارە تاوتوێی دامەزراندنی فەرمانبەران بکات.



لە کۆبوونەوەکەدا، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2016 بەڕێوەبچێت، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی سێ پرس دەکات.



تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە باسکردنی هەناردەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا دەبێت.



تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە گفتوگۆکردن لەبارەی یاسای ژمارە 13ـی تایبەت بە دەستکەوتنی زانیاریی.



بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ ئەو وەزارەتانەی پێویستییان بە فەرمانبەر هەیە.





باسنیوز
Top