کەرکووک؛ زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س خۆیان گه‌یاندووەتە سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه
هه‌ڵاتوویه‌كی ده‌ستی داعش به (تۆڕیی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند "داعشمان بینی خه‌ڵكیان له سێداره‌ده‌دا به بلۆك ده‌ست و قاچیان ده‌شكاندن به تایبه‌تی داعشه بیانییه‌كان زۆر تووند بوون، ده‌یانگوت هه‌ر كه‌سێك هانا بۆ كورد به‌رێت سه‌ری ده‌بڕین بۆیه بۆ گه‌یشتن به پێشمه‌رگه ده‌بوایه 500 دۆلارمان بدایه‌ته رێبه‌رەكان".
ته‌نیا لە رۆژێکدا 800 دانیشتووی ناوچه‌كانی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری له باشووری كه‌ركووكه‌وه هه‌ڵاتوون و زیاتر له 1000 ئاواره‌ی دیكه‌ش له كه‌مپی دیبگه‌وه ره‌وانه‌ی كه‌ركووك كراون، ئیداره‌ی كه‌ركووكیش رێوشوێنی تووندی گرتۆته‌به‌ر و جگه له كه‌مپه‌كان رێگه ناده‌ن ئاواره‌كانی حه‌ویجه له نێوشاردا نیشته‌جێبن.
عه‌ما سه‌باح، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی كه‌ركووك لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) گوتی "پلانێكی نوێمان داڕشتووه بۆ پێشوازی له‌و ئاوارانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌ی هێرشه‌كان ئاواره ده‌بن، سێ كه‌مپی نوێمان له داقوق و له‌یلان دروستكردوه كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێمه له خۆ ده‌گرێت".
له‌ماوه‌ی دوو مانگدا زیاتر له په‌نجا چه‌كداری داعش له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستگیركراون، كه خۆیان خزادنووەتە ناو ئاواره‌كان، بۆیه تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كه به‌یه‌كان نه‌كرێت پێشمه‌رگه نایه‌ڵێت هیچ كه‌سێك ده‌ربازی بێت.
سعود ئه‌سعه‌د، ئه‌فسه‌ری له لیوای یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت "هاوركاری ئاواره‌كان ده‌كه‌ین له‌ڕووی دابینكردنی خواردن و خواردنه‌وه و پێداویستی پزیشكی، ئه‌وانه‌شی كه دێن و چه‌كداری داعشیان له‌گه‌ڵه به‌پێی زانیارییه‌كانی خۆیان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".
له‌ماوه‌ی په‌نجا رۆژدا زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س خۆیان گەیاندووەتە سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌و ده‌وربه‌ری، نزیكه‌ی 100 هه‌زار دانیشتوی دیكه‌ی ئه‌و ناوچانه ئاواره‌ی كه‌ركووك بن.
رووداو
