گاردیەن: بەغدا پەکەکە دەخاتە سەر حەشدی‌شەعبی
ڕۆژنامه به‌ریتانیاییه‌كه، (په‌كه‌كه) به چه‌كدارانی حزبێكی توركی ناو ده‌بات کە له ناوچه‌كانی شنگال لەلایەن حكوومه‌تی عێراقەوە گرنگییان پێ دەدرێت، به تایبه‌ت لە پلانی شه‌ڕی دژی داعش له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ. ڕۆژنامه‌كه ده‌نووسێت: "حهشدیشهعبی له مانگی حوزیرانی سالی 2014 له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌توای مه‌رجه‌عی شیعەکان عەلی سیستانی دامه‌زراون بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش و هه‌موو چه‌كداره‌كان چوونه پاڵ ئه‌م گروپه ته‌نانه‌ت ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ش كه تۆمەتبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان دژی خه‌ڵكی سیڤیل به هۆكاری تائیفیه‌وه."
به گوێرەی سه‌رچاوه‌یه‌كی (خهلیجئۆنلاین)، حكوومه‌تی عێراق مانگانه بڕی 800 دۆلار ده‌دات به هه‌ر چه‌كدارێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كه چه‌ندین باره‌گایان له شاری كه‌ركووكدا هه‌یه. هه‌ر بەپێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، باره‌گاكانی پەکەکە له كه‌ركووك لەلایەن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بەکرێ گیراون له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی كه‌ركووك وه‌ك په‌نجاعه‌لی، شۆریجه، داقووق و نزیكی له‌یلان.
خەلیج‌ئۆنلاین ئاماژە بەوەش دەکات کە حکوومەتی عێراق ئاگاداری هه‌موو چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌یه له‌ناو خاكی عێراقدا و ته‌واو خۆی لێ بێدەنگ کردووە، به‌ڵام كاتێك توركیا ڕایگه‌یاند به‌شداریی شه‌ڕی مووسڵ ده‌كات، عێراق ناڕه‌زایی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند.
KDP
