سەرۆك بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
سەرۆك بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و پێڕەوانی تەریقەتی نەقشبەندی کردووە و خەمباریی خۆی دەربڕیوە.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ تەهای نەقشبەندی
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان خانەوادی جەنابی شێخ سەید تەها نەقشبەندی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی شێخ سەید تەها نەقشبەندی، کەسایەتیی ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیی کوردستان و پیر و مورشیدی تەریقەتی نەقشبەندیمان پێ گەیشت و خەمباری کردین.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تـێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و ئاشنایان و موریدانی تەریقەتی نەقشبەندی دەکەم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.
هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت و خوای گەورە دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
10ـی10ـی2016
