نرخي دراوەكان لە بازاڕەكانی كوردستان و جیهان

نرخي دراوەكان لە بازاڕەكانی كوردستان و جیهان
100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بۆ 129 هه‌زار و 800 دینار دابه‌زی‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ له‌هه‌رێمی كوردستان.


به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی‌ بازار نرخی دۆلار زیاتر دابه‌زی‌ و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 129 هه‌زار و 800 دیناره‌"، له‌كاتێكدا ئێواره‌ی دوێنێ نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ربه‌ 130 هه‌زار و 150 دیناربوو.

100 یۆرۆ به‌ 145 هه‌زار و 500 دیناره‌، 100 پاوه‌ند به‌ 163 هه‌زار دیناره‌، 100 لیره‌ی‌ توركی‌ به‌ 43 هه‌زارو 250 دیناره‌‌و 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانیش به‌ 36 هه‌زار و 500 دیناره‌".

نرخی‌ یۆرۆو پاوه‌ند به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ به‌ 112 دۆلار و 100 پاوه‌ندیش به‌ 125 دۆلاره‌.
Top