"داهاتی سلێمانی مانگانه 50-60 ملیار دیناره"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌شڵێت: "جگه له داهاتی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان، که وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان هه‌ڵسوکه‌وتی پێوه‌ده‌کات و ده‌یخاته بانکی کوردستانی ئه‌هلی، هه‌موو داهاته‌کانی دیکه‌ی سلێمانی که مانگانه نزیکه‌ی 50 ملیار دیناره‌و هه‌ندێک جاریش گه‌شتووه‌ته 60 ملیار دینار".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها وه‌ك حیساب ده‌چێته‌وه هه‌ولێر و به‌بێ ئاگاداری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیش هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا دكهرێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ناكرێت و به پرسیاره‌وه نوویسویه‌تی: "چۆن خه‌رج ده‌كرێت؟ به ئه‌مری كێ؟".
عه‌لی حه‌مه ساڵح هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بێگومان خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاره‌كه‌ی گۆڕاندا نییه، ئه‌دی گۆڕان چۆن قه‌بووڵیه‌تی؟ نازانم و ده‌بێت وه‌ڵام بده‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان رایگه‌یاندووه 94 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌وه كه‌ركوو، ئه‌ویش هیچی دیارنییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌ی خه‌رجی که‌ناڵ و نه‌سریه‌ی مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌ب و دامه‌زراوه‌و باره‌گاو کرێی باره‌گا به‌چی ده‌درێت؟ کڕینی ئۆتۆمبیل ده‌مانجه‌و شتی دیکه بۆ به‌رپرسی سه‌ربازی و حزبی و هه‌ندێک راگری زانکۆ‌و په‌یمانگاو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن و که‌سانی دیکه و تهکهتولا به‌کام پاره ده‌کڕدرێت؟ دڵنیام جوابیش نیه".
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، نووسینه‌ی ده‌ربڕی تایبه‌تی خۆیه‌تی و په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنی سیاسی نێوان حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی ناكات و به‌بۆچوونی ئه‌وییش هێشتا رێككه‌وتنه‌كه هیچی لێ جێبه‌جێنه‌كراوه.
k24-
