كوشتنى چه‌كدارێكى داعش له ناو مووسڵ ببينه
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا كه له لايه‌ن كه‌تيبه‌كانى رهماحى نه‌يارى داعش له مووسڵ تۆمار كراوه, ده‌ركه‌وتووه, چه‌كدارێكى داعش له لايه‌ن نيشانه‌شكێنه‌كانى ناو مووسڵه‌وه ده‌كوژرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان ره‌وشى چه‌كدارانى داعش له مووسڵ تا دێت دژوارتر ده‌بێت, به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئامادهكارييهكانى پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ روويان له ته‌واو بوون كردووه و بۆردوومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كان بۆ سه‌ر شاره‌كه چڕ بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن, له ناو مووسڵدا چه‌كدارانى داعش هه‌ست به ئاسايش و سه‌لامه‌تى ريزه‌كانيان ناكه‌ن و به گومانه‌وه ده‌ڕواننه هه‌موو كه‌سێك.
