محەمەد بازیانی: ئێران دەستی لە ئاراستەکردنی داعش هەیە
د.مەحەمەد بازیانی، سەرۆكی پارتی چاكسازی و گەشە ڕایگەیاند: "ئێستا شەڕی داعش دووبارە لە سنووری كوردستانە و لە شارەدێی باشكیش هێرشیان كردوەتەوە، لە كاتێكدا ئەم هێرشە دەكرێت كە ستراتیژیەتی داعش ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان نەبوو، كەچی بە كوردەوە لكا، ئەوان لە سەرەتادا ستراتیژیەتی دیكەیان هەبوو، كە هەرێمی كوردستان نەبوو".
بازیانی، گوتیشی: "وڵاتانی هەرێمی، ئاڕاستەی ستراتیژیەتی داعش بەرەو هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت، ئەوەش بەشێكە لە ڕێگری لە ئازادكردنەوەی مووسڵ و ڕژاندنی خوێن لە ناوچەكە، چونكە ئەم پیلانە ترسناكە زیانی بۆ كوردستان هەیە، لەم وڵاتانەش ئێران و چەند وڵاتێك دەستیان لە ئاڕاستەكردنی داعش هەبووە".
باسنیوز
