پەرلەمانتارێكی کورد: یەکێتی و گۆڕان پشتیوانی لە هەندێک وەزیری حکوومەتەکەی عەبادی دەکەن

 پەرلەمانتارێكی کورد: یەکێتی و گۆڕان پشتیوانی لە هەندێک وەزیری حکوومەتەکەی عەبادی دەکەن
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لێدوانی پەرلەمانتارانی یەكێتی ڕەتدەكاتەوە كە گوایە حەیدەر عەبادی گەشبین نەبووە بە كۆبوونەوەكەی نێوان هەولێر و بەغدا.

سیروان سیرینی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە چەند پەرلەمانتارێك لەبارەی كۆبوونەوەی بارزانی و حەیدەر عەبادی، وایان بڵاوكردوەتەوە كە گوایە عەبادی ڕایگەیاندووە بۆ چارەسەری كێشەكان، گەشبین نییە، بە پێچەوانەوە سەردانەكە زۆر باش بووە و عەبادی هیچ قسەیەكی لەو بارەوە نەكردووە".

لەبارەی پشتگیریکردنی گۆڕان و یەكێتی لە هەندێك لە وەزیرەكانی كابینەکەی عەبادی، سیرینی ئەوەی خستەڕوو: "لایەنە كوردستانییەكان ڕۆڵی ئیجابییان لە پشتگیریكردنی هۆشیار زێباری نەبوو، كەچی بێ دەنگییان بەرانبەر بە هەندێك لە وەزیرەكان کردووە كە بەنیازن بانگ بكرێن بۆ لێپرسینەوە، بگرە پشتگیری لەهەندێكیان دەكرێت".

سیروان سیرینی، ئاشکرای کرد: “هاتنی نووری مالیكی بۆ سلێمانی، كاریگەریی خۆی هەبوو. چونكە هەوڵی دا لەوێوە زیان لە كوردستان بدات، كاتی خۆشی ئەو بوو قووتی خەڵكی كوردستانی بڕی".




باسنیوز
Top