گەورە حاخامێكی كورد لە ئیسرائیل كۆچی دوای كرد

 گەورە حاخامێكی كورد لە ئیسرائیل كۆچی دوای كرد
دوێنێ هەینی 2010 – 10 -7، گەورە حاخامێكی كوردی ئیسرائیل بەناوی یەشو ڕون كوردی لە تەمەنی 98 ساڵی لە نەخۆشخانەیەكی شاری تەڵئەبیت كۆچی دوای كرد.

یەشو ڕون كوردی، گەورە حاخامێكی كوردی ئیسرائیل، بەهۆی نەخۆشی و تەمەنەوە، ماوەیەك لە نەخۆشخانەیەكی تەلئەبیب بوو، دوێنێ 7/10/2016 كۆچی دوایی كردووە.

مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پەیوەندییەكان و پێكەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان، پشتڕاستی كردەوە و ڕایگەیاند: "ئەم حاخامە كوردە لە ساڵی 1918 لە گوندێكی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، ماوەی 10 ساڵ لە شاری هەڵەبجە ژیاوە و لە چلەكانی سەدەی ڕابردوو، وەك زۆربەی جووەكانی عێراق و ناوچەكە بۆ ئیسرائیل كۆچ پێكراون".

بەرپرسی پەیوەندییەكان و پێكەوەژیان، ئەوەشی ڕوون كردەوە "منداڵ و نەوەكانی دەڵێن، ئەم حاخامە كوردە بە درێژایی تەمەنی دڵ و خەیاڵی لە كوردستان بووە و بەردەوام ئاڵای كوردستانی لە ماڵەكەی هەبووە، بیروەریی ژیانی خۆی لە كوردستان بۆ منداڵ و كەسوكاری گێراوەتەوە و بە كوردی قسەی لەگەڵ كردوون ئەوکچەش کەلە وێنەکەدا دەبیرنێ کچی خۆیە بەناوی ئەداسە، و گۆرانیی کوردیی گوتووە".

گوتیشی: "هیوای ئەوە بووە ڕۆژێك بۆ كوردستان بگەڕێتەوە و لەگەڵ خەڵكە ڕەسەن و لێبوردەكەی نیشتمانی دایك بژی، بەڵام نەخۆشی و بەساڵاچوونی تەمەنی ئەو هەلەی بۆ نەڕەخساند".









باسنیوز
Top