تارق جاف: رێژەی چەكدارەكانى داعش له داقوق كەم بۆتەوە و پاڵپشتیان پێناگات
عەقیدروكن (تارق ئەحمەد جاف) ڕایگەیاند: "لەسنووری داقوق بەگشتی تیرۆرستانی داعش پاشەكشەیان كردووە و ڕێژەی چەكدارەكانیان زۆر كەم بۆتەوە و ئەو پاڵپشتیانەی پێشوتر هەیانبوو ئێستا پێیان ناگات و لە سنوورەكە خەریكی كاری قاچاخچیەتی كردنن بە مرۆڤەوە و پارە لەو لاشەڕانە وەردەگرن كە لە دەستیان ڕادەكەن."
(جاف) گوتیشى: "زانیاریمان هەیە داعش لە سنووری داقوق لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی هێزەكانیانەوە زۆر لاواز بووە و سەدا بیستی جارانیان نەماوە، بەڵام ئێمە هیچ كات دووژمنی خۆمان بەكەم سەیرناكەین و ئەگەر زۆر لاوزیش بووبن، ئێستایش لە ئامادەباشی تەواوداین بۆ هەرجۆرە هێرش و ئەگەرێك و داعش هەروەكو دڕندەكەی جاران سەیردەكەین."
جێگری بەرپرسی لیوای 9ی هێزی پێشمەرگە لە داقوق دهشڵێت،دوای ئەو پاڵەپەستۆیەی بەهۆی لەدەستدانی ناوچەكانەوە كەوتۆتە سەر داعش بەپێی زانیاریەكانمان ئێستا داعش لە سنووری داقوق لە پاشەكشە دایە و زیاتر كار لەسەر چاندنی بۆمب دەكەن و خەندەق لێدەدەن بۆئەوەی لاوازیەكانیان پەردەپۆش بكەن."
KDP
