وەزارەتی خوێندنی باڵا: چارەنووسی زانکۆی ئیشق یەکلا دەکرێتەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەو وەزارەتە ، قوتابییانی زانکۆی ئیشق ئاگادار کراونەتەوە کە پێشتر بە فەرمانی وزاریی ژمارە 12502 لە بەرواری 18\8\2016، لێژنەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی زانکۆی ئیشق پێکهێندراوە. ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە ئێستا کارەکانی لێژنەکە لە ڕووی خاوەنداریەتیی زانکۆکە لە قۆناغی کۆتایی دایە و ئەرکەکانی پەیوەست بە خاوەندارێتیی زانکۆی ئیشق تا ئاستێکی باش بەرەوپێش چووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لە قوتابییانی زانکۆی ئیشق کردووە، دەست بە پێدانی قیستەکانی کرێی خوێندنیان بۆ سەرجەم قۆناغەکان بکەنەوە.
باسنیوز
