دوازده‌هه‌مین خولی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندرا
پێشانگه‌كه، كه له ماوه‌ی نێوان (10-13)ی تشرینی یه‌كه‌می ئەمساڵ ده‌كرێته‌وه، له‌لایه‌ن كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشانگاكان - عیراق( Ifp ـ Iraq) به هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشانگای بڕۆجێكت، پێشانگه‌ی وزه‌ی عیراق و پێشانگه‌ی كشتوكاڵی و خۆراكی عیراق رێكده‌خرێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا جه‌خت له كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ كرایه‌وه، له‌وانه: رێكخستنی پێشانگاكه له خۆیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، كه وڵاتگه‌لێك به‌شداری له پێشانگاكه ده‌كه‌ن، پێشانگاكه وێستگه‌یه‌كی گرنگه بۆ گیرسانه‌وه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه ئامانجیان به‌شداریكردنه له‌و پڕۆژه جۆراوجۆرانه‌ی له عێراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
جێی باسه بانگهێشتی سه‌رجه‌م كوردستانیان كراوه بۆ سه‌ردانیكردنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بینینی چالاكیه‌كانی پێشانگه‌كه و به‌رهه‌می كۆمپانیاكان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بازرگان و بریكاره‌كانی دابه‌شكردن.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیه‌وه به‌ر له دوازده ساڵ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه و له سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان ڕێژه‌ی به‌رچاوی تۆماركردووه، بۆیه پێشانگاكه بۆته مایه‌ی ئومێد و ڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕێت له دابینكردنی هه‌لی كار و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی ناوخۆ و وڵاتان، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له نێوان عێراق و وڵاتانی جیهان له رێگه‌ی شاری هه‌ولێره‌وه، كه ده‌رگای جیهانه بۆ بازرگانی به‌ره‌و ناوه و ده‌ره‌وه.
باسنيوز
