ناوەندی بڕیاری یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
لەو ڕوونکردنەوەیەدا کە ناوەڕۆکەکەی لە کەناڵی (کوردستان 24) بڵاو کرایەوە، ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە ولەگەڵ ھیرۆ ئیبراھیم ئەحمەد وچەند ئەندامێکی دیکەی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەتەوە.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ئەوان لە ناوەندی بڕیاری یەکێتی ڕای دەگەیەنن، هەر بڕیارێک لەو کۆبوونەوەیەدا درابێت، بڕیاری گشتگیری یەکێتی نییە. جگە لەوەی پابەندبوونی ناوەندی بڕیار بە ڕێککەوتنە سیاسییەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان دووپات کراوەتەوە.
دهقی روونكردنهوهكهی باڵی "ناوهندی بڕیار":
ئەمرۆ وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردوە ولەگەڵ بەڕێز ھیرۆ ئیبراھیم ئەحمەد وچەند ھەڤالێکی تری مەکتەبی سیاسی کۆبوونەتەوە.
بە پێویستی دەزانین ئێمە لەناوەندی بڕیاری یەکێتی ڕوونی بکەینەوە ھەرباس و بڕیارێک لەو کۆبوونەوەیەدا درابێت، بڕیاری گشتگیری یەکێتی نیە.
لە ڕاگەیاندنی ناوەندی بڕیاری یەکێتیدا پابەندبوونی خۆمان بەڕێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دووپاتکردۆتەوە، لێرەشەوە جەخت لە پێویستی ئەو ڕێککەوتنامەیە دەکەینەوە بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی بژێوی کێشەی خەڵک و ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد و سارێژکردنی برینی ناکۆکیەکانی نێوان ھەڤاڵ وھاوسەنگەرەکانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان.
باسنيوز
