بەمزوانە گرووپی ئۆپێرای کوردی لە ئێران ڕێک دەخرێت
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی میهر، بێهرووز غه‌ریبپوور هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی بواری شانۆی ئێران له لێدوانێکی فەرمیدا لە ڕۆژی کۆتایی هاتنی یازده‌یەمین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ڕایگه‌یاندووە: "پلانڕێژیمان کردووه و له داهاتوویه‌کی نێزیک دا ئۆپێرای کوردی ڕێک ده‌خه‌ین."
د. بێهرووز غه‌ریب پوور که داوه‌ری فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مه‌ریوان بووە، ڕایگه‌یاندووە که به مه‌به‌ستی زیاتر گه‌شه‌کردنی مۆسیقای کوردی و پاراستنی گۆرانی و تێكسته به‌نرخه‌کانی شاعیرانی کورد ده‌ستمان داوه به پێکهێنانی ئۆپێرای کوردی.
گوتیشی: بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجام و پێکانی مه‌به‌ست له‌م کاره پێویستمان به یارمه‌یتی که‌رتی ده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی بواری فه‌رهه‌نگی، هه‌روەها پەرلەمانتاران هه‌یه.
سه‌باره‌ت به شانۆش داوای کرد که ڕۆژی 4ی ڕه‌زبه‌ر (25ی سیپتەمبەر) وه‌ک ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قام له ئێران تۆمار بکرێت.
باسنيوز
