بزووتنەوە: گرژی لەنێو کۆمەڵ و یەکگرتوودا دروست کردووە
سەبارەت بە لێدوانەکەی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کە بەهۆیەوە نیگەرانی لەنێو کادیرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دروست بووە، عەبدوڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان،ڕایگەیاند: “لە راستیدا بە لێدوانێک یان بە هەڵوێستێک، سەرجەمی کایە سیاسییەکان تێکدەچێت، ئەوەش نیگەرانییە”.
جەختیشی لەوە کردەوە: “ئێستا لە نێوان کۆمەڵ و یەکگرتوو گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە، بەتایبەتی لەسەر ئاستی سۆشیال میدیا، بۆیە هیوادارین ئەمە کاریگەری لەسەر بەرەی ئیسلامییەکان نەبێت کە کۆبوونەوەیەکمان لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجام داوە".
پێشتر ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو ڕایگەیاندبوو: ”هەر کەسێک بڕوای بە چوونی شاندەکەی کوردستان بۆ بەغدا نییە، دەتوانێت بڕوای پێ نەبێت، بەڵام بۆی نییە تانە لەو کەسانە بدات کە لەگەڵ شاندەکە چوونەتە بەغدا“.
باسنیوز
