ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە: بە مەبەستی هاوکاریی دارایی و سەربازی سەردانی ئەمەریكا دەكەین

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە: بە مەبەستی هاوکاریی دارایی و سەربازی سەردانی ئەمەریكا دەكەین
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بە مەبەستی داواکردنی هاوکاریی دارایی و سەربازی، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.



”جەبار یاوەر“، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 11\3\2016، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی داواکردنی هاوکاری دارایی و سەربازی، سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لەو سەردانەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەمریکا، گفتوگۆ دەکەن.








باسنیوز
Top