فراکسیۆنی پارتی: بەبێ پارتی هیچ لایەنێک بۆی نییە کۆبوونەوەی پەرلەمان بکات
"مەردان خدر"، ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: وەک فراکسیۆنی پارتی، دەمانەوێت بە هەموو لایەنەکان ڕابگەیەنین، هەر هەوڵێک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، شکست دەهێنێت، لەبەر دوو هۆکار، یەکەم دەبێت لەناو باڵەخانەی پەرلەمانەوە بڕیار بدرێت کە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ناوچەیەکی دیکە بگوازرێتەوە، دووەم، لە ڕووی سیاسییەوە، هیچ ئەنجامێکی نابێت، چونکە بەبێ فراکسیۆنی پارتی کە گەورەترین فراکسیۆنە، ناتوانرێت کۆبوونەوە بکرێت”.
بە بڕوای ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر پەرلەمانی کوردستانیش بەبێ ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنەکان کارا بکرێتەوە، ئەوا دەرئەنجامی نابێت، بۆیە داوا دەکات، هێزە سیاسییەکان لە سەر کارا کردنەوەی پەرلەمان ڕێکبکەون.
باسنیوز
