دوو ھاولاتی مەسیحی بەھۆی ئاگرەوە مردن
رائیدی مافپەروەر بێوار عەبد ولعەزیز بەپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دھۆک بە ئاژانسی ھەوالی زاکرۆسی راگەیاند : کاتژمێر سێی بەرە بەیانی ئەمڕۆ بنکەی بەرگری شارستانی سەرسەنگ ئاگادار کراوە كە لە شاردێی سەرسنگی سنوری قەزای ئامێدی خانووی ھاولاتێک ئاگری تێبەربووە.
وتیشی: تیمی بەرگری شارستانی بنكە چوونە شوێنی رووداوەکە، دەركەوت تەواوی ئەندامانی خێزانی ماڵەکە لە شیرینی خەو دابوون، بە ھۆی نەمانی ئوکسجین لە ژووری نوستنەکەیان دوو ھاولاتی بە ناوەکانی ( ی . ڕ ) تەمەن ٤٥ سال و ( خ . ڕ ) تەمەن ٣٥ سال بوونە قوربانی .
بێوار عەبد ولعەزیز روونی كردەوە: تیمی فریاگوزاری تەندروستی ھەردوو تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادی گواستەوە.
باسی لەوەشکرد: لێکولینەوە لە چۆنیەتی روودانی رووداوەكە دەستی پێکردووە
