هەڵۆی ئازادی كوردستان: ئێمە تەقینەوەکەی ئەنقەرەمان ئەنجامدا

 هەڵۆی ئازادی كوردستان: ئێمە تەقینەوەکەی ئەنقەرەمان ئەنجامدا
رێكخراوی "هەڵۆی ئازادی كوردستان"، بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكەی چوارشەممەی رابڕدووی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا نیشاندا و كردەوەكەشی وەك تۆڵەسەندەوە لەبەرانبەر ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە شارۆچكەی جزیرێ گەڕاندەوە.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز)؛ رێكخراوی هەلۆی ئازادی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكەی ئەنقەرە راگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو هێرشە وەڵامێكە بۆ سیاسەتەكانی ئەردۆغان بە رامبەر بە پرسی كورد لە باكوری كوردستان و هەروەها ئۆپەراسیۆنەكانی شارۆچكەی جزیرێ.

رێكخراوی هەلۆی ئازادی كوردستان، بەڵێنی ئەوەشیدا كە هێرشەكانیان بۆ سەر دامودەزگاكانی حكوومەتی توركیا زیاتر دەكات.
(17\2\2016) ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو بە كاروانێكی سەربازی سوپای توركیا لە نزیك پەرلەمانی ئەو وڵاتە تەقیەوە و بەو هۆیەوە 28 كەس كوژران و 61 كەس بریندار بوون.




باسنیوز
Top