كۆڕەك تیلیكۆم نرخی پەیوەندییەكانی داشكاند
شەوی چوارشەممە 17-2-2016، چاوشین حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆڕەك تیلیكۆم ئاشكرایكرد، بەهۆی قەیرانی دارایی بڕیاریانداوە "كەمترین نرخ" بۆ بەشداربوونی لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان دابنێن.
چاوشین حەسەن گوتیشی "لە هەولێر و دهۆك رێژەی 70%ی نرخی پەیوەندی دادەشكێنن، لەنێوان تۆڕی كۆڕەك و كۆمپانیاكانی دیكە".
لەبارەی نرخی پەیوەندی بۆ پێشمەرگە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم رایگەیاند، بەڕێژەی 98% دادەشكێندرێت.
دەرباری ناوچەكانی عێراق، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆڕەك تیلیكۆم ئاشكرایكرد، رێژەی 80%ی نرخی پەیوەندییەكانیان دادەشكێنن.
بەپێی راگەیێندراوی فەرمی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم داشكاندنەكان بەم جۆرەیە:
لە هەولێر و دهۆک بەڕێژەی لە %70ی نرخەکانی داشکاند.
لە سلێمانی و کەرکووک و هەڵەبجە، نرخی یەک خولەک 57 دیناری عێراقییە.
بۆ پێشمەرگە و بەرەکانی جەنگ لە %98ی نرخی پەیوەندییەکانی دابەزاند.
رووداو
