مه‌سرور بارزانی: كاتی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانه‌

 مه‌سرور بارزانی: كاتی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانه‌
مه‌سرور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ئێسته‌ كاتی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانه‌ و ده‌بێ داهاتوو به‌ توانای قوتابیان به‌ڕێوه‌ ببرێت.



له‌ یادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو رێكخراوی یه‌كێتیی لاوان و یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی په‌یاماێكی بۆ ناردوون و تێیدا داوا له‌ یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان ده‌كات، زیاتر نزیك بن لە خواست و داواكارییەكانی توێژی قوتابیان و ده‌ڵێ: "داهاتوو بە توانای قوتابیان بەڕێوەدەبەین".


داواش له‌ لاوانی كوردستان ده‌كات كه‌ پێشەنگ بن لە پەروەردەكردنی لاوان و جۆشدانیان بە خەباتێكی سەردەمیانە و ده‌ڵێ: "ئێسته‌ كاتی بەدیهێنانی ئامانجەكانمانە".



سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ (18ی شوبات)، ساڵیادی دامه‌زراندی هه‌ردوو ڕێكخراوی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتیی لاوانی كوردستانه‌، پێشتر هه‌ردووكیان یه‌ك ڕێكخراو بوون به‌ناوی یه‌كێتی قوتابیان و لاوان، پاشان له‌ كۆنگره‌یه‌كدا جیاكراونه‌ته‌وه‌.









باسنیوز
Top