دەزگای روانگە پڕۆژەیەکی تایبەت بە هەلی کار رادەگەیێنێت

 دەزگای روانگە پڕۆژەیەکی تایبەت بە هەلی کار رادەگەیێنێت
نەبەرد حوسێن، لە هەولێر رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە 17-2-2016 دەزگای روانگە لە هۆتیل دیڤانی شاری هەولێر پڕۆژەیەکی تایبەت بە رەخساندنی هەلی کار لەنێوان کارکەر و خاوەنکار رادەگەیێنێ و، ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت.

لەماوەی ئەو ساڵەدا دەزگای روانگە چەندین پڕۆژە ئەنجامدەدات کە تێیدا خولیان بۆ دەکرێتەوە و دواتر سیڤیان بۆدروست دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی پڕۆژەکە، دەبێت هەلی کار بۆ 200 هەزار کەس دابین بکرێت، بڕیاریشە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا تەواوی وردەکاری و چۆنیەتی ئەنجامدانی پڕۆژەکە ئاشکرابکرێت.














رووداو
Top