پەروەردەی هەولێر، هەژمارنەكردنی ئەمساڵی خوێندن رەت دەكاتەوە

پەروەردەی هەولێر، هەژمارنەكردنی ئەمساڵی خوێندن رەت دەكاتەوە
بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە باس لە هەژمارنەكردنی ئەمساڵی خوێندن لەلایەن رێكخراوی یونیسێفەوە دەكەن.

(حەمەدئەمین ناوپردانی) پێوەست بەو دەنگۆیانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ماڵپەڕەكان بڵاو كراونەتەوە كە گوایە خوێندنی ساڵی (٢٠١٥-٢٠١٦) هەژمار ناكرێت و لەلایەن رێكخراوی یونیسێفەوە ددانی پێدا نانرێ، گوتی: "ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە و هیچ شتێكی وەها لە ئارادا نییە".

(ناوپردانی) گوتیشی: "تا ئێستا لە شاری هەولێر هیچ حاڵەتێكی وا ڕووی نەداوە كە رۆژێكیش دەوام راگیرابێ، بۆیە ئێمە وەك وەزارەتی پەروەردە، هەموو هەوڵەكانمان بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن دەخەینە گەڕ".

Top