لە میحوەری خازر 19 چەکداری داعش کوژران

لە میحوەری خازر 19 چەکداری داعش کوژران
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە میحوەری خازر چەند بارەگایەكی داعشیان بۆردوومانكرد و سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگەش لە میحوەرەکە دەڵێت 19 چەکداری داعش کوژراون.

عارف تەیفوور، سەرپەرشتیاری میحوەری خازر رایگەیاند "رۆژی شەممە 13/2/2016، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە چڕی بارەگاکانی داعشیان لە تل ئەسوەد بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە 5 بارەگای داعش خاپوور بوون".

عارف تەیفوور هەروەها گوتی:" لە شارۆچکەی حەمدانییەش کاروانێکی ئۆتۆمبێلەكانی داعش لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە کرایە ئامانج و لەئەنجامدا چەند ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندران کە یەکێکیان بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکرا بوو".

سەرپەرشتیاری میحوەری خازر ئاماژەی بەوەش دا، لە بۆردوومانەکاندا جگە لە زیانە مادییەکان، 19 چەکداری داعش کوژراون.


































رووداو
Top