"لە ئاستی جیهاندا سەرۆک بارزانی بووەتە لەمپەری بەردەم تیرۆر"
(ڕێناس جانۆ) ئەندامی لیژنی پەیوەندییەکان دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "یەکێک لەئاماژە هەرە گرنگەکان کە سەرۆک بارزانی بەجیا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی کۆنگرەی مینونشن کراوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆچوونی جیای هەیە سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق.
(ڕێناس جانۆ) گوتیشی، هەرێمی کوردستان وەکو مافێکی سروشتی خۆی لەوەی لە شەڕی داعش پێشکەشی کردووە لەوەی دەوڵەتی عێراق زیاتر بووە، بۆیە پێویستە ئەو هەڵسەنگاندنە بە ویژدانەوە بکرێت لەکۆمەڵگای نیودەوڵەتییەوە بۆ هێزی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی کە بووەتە لەمپەرێک لە بەردەم تیرۆریستاندا لەسەرئاستی جیهان نەک تەنها بۆ سەر هەرێمی کوردستان."
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وتیشی، هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قۆناغی زۆر باشی تێپەڕاندووە و هەرێم وەکو وڵاتێکی واقعحاڵ لەسەر نەخشەی جیهاندا جێی بووەتەوە، ئەمەش چەندین ئێماژەی جیاجیای هەیە کو سەردانی دیپلۆماتەکانی جیهان و سەرۆکی وڵاتانی دەرەوە هاتوونە هەرێمی کوردستان و، مادامەکینێ هاوکاریی هەرێم دەکەن،دیارە هەرێمی کوردستان جێگەی خۆی کردووەتەوە.
(ڕێناس جانۆ) گوتیشی، ئەوجۆرە کۆنگرانەی دەکرێت دەبێتە دەرفەتێکی زێرینە بۆ هەموو وڵاتێک کە بتوانن لەپەراوێزی ئەوکۆبوونەوە چەندین کۆبوونەوە ئەنجامبدەنوگرنگیدانی ئەو وڵاتانە بەسەرۆکی هەرێم وئەنجامدانی کۆبوونەوە لە کۆنگرەی میونشن لەگەڵی کە توانیویەتی بە کاریزمای خۆی جێگەی خۆی لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بکاتەوە، بەئومێدن کە لە نزیکەوە لە زاری سەرۆک بارزانی بزانن چۆن شەڕی روبەڕووبوونەوەی داعش بەڕێوە دەچێت و، زانیاری لە سەرۆک بارزانی خۆی وەربگرن کە چۆن پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت.
ڕوونیشی کردەوە، هاوکات بۆ ئەوەیە کە کە پشتگیری و هاوکاری خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دەرببڕن، بۆیە لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا دیدار دەکەن.
