لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەرمی 25 كۆچبەری دیكە دەگەڕێنرێنەوە هەولێری پایتەخت

لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەرمی 25 كۆچبەری دیكە دەگەڕێنرێنەوە هەولێری پایتەخت
ئەمڕۆ تەرمی 25 گەنجی دیكە لەسەر ئەكری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێ،ەوە هەولێر و بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانیش لە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت تەرمی كۆچبەران زیاترن، بەڵام ئەمڕۆ تەنیا 25 یان دەگەڕێنرێنەوە بۆ كوردستان.



ئەمڕۆ شەممە 13-2-2016 "شاكر یاسین" بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی لیژنەیەكەوە تەرمی 25 كۆچبەری كورد كەلە ئاوەكاندا خنكاون، لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە و دەشڵێت بەردەوام لە هەوڵ دان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی كۆچبەران، چونكە ژمارەیان زیاترە لەوەی كە دەگەڕێنرێنەوە."


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە رێوڕەسمێكدا تەرمی ئەو 25 كۆچبەرە دەگەڕێنرێتەوە و لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوەو تەسلیمی كەسوكاریان دەكرێتەوە."



لە سەرچاوەیەكی ئاگادار زانیویەتی 19 تەرمی ئەو كۆچبەرانە خەڵكی سلێمانی و ئەو 6 كەسەكەی دیكەشیان خەڵكی هەولێرن.

















باسنیوز
Top