سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی لوبنان كۆبووەوە
پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا رایگەیاند، كۆبوونەوەكە لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی جیهان لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا دەستیپێكردووە.
رۆژی هەینی 12-2-2016، 52 یەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە بەشداریی 450 کەسایەتی سیاسی جیهانی لە ئەڵمانیا دەستیپێكرد، كۆنفرانسەكە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی لە جیهان و بەرەنگاربوونەوەی شەڕی داعش و قەیرانەکانی سووریا.
بارزانی تاوەكو ئێستا لەگەڵ شا عەبدوڵڵا، شای ئوردن، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا و وەزیری بەرگریی فەرنسا کۆبووەتەوە. بڕیارە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش كۆببێتەوە و چەندین دیدار و كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام بدات.
بەپێی بەرنامەی کۆنفرانسی میونشن، رۆژی شەممە13 -2-2016 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتاری دەبێت و باسی رەوشی هەرێمی كوردستان دەكات.
رووداو
