سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ کەوت

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ کەوت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی ”میونیخ“، بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ کەوت.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 11\2\2016، ”مەسعود بارزانی“، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێ کەوت. بڕیارە لەو سەردانەیدا بۆ ئەڵمانیا، بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی ”میونیخ“ بکات کە کۆنفرانسێکی ساڵانەی جیهانییە و تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی وڵاتانی جیهان بەشدار دەبن.



ئەمە لە کاتێک دایە کە ساڵی ڕابردوو، هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لەو کۆنگرەیە بانگهێشت نەکرا و بەهۆیەوە نیگەرانی لێکەوتەوە.








باسنیوز
Top