بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆك بارزانی کۆدەبنەوە
برێت ماکگۆرک، نێردەی تایبەتی باراک ئۆباما لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوێتی "ئەمشەو لەگەڵ جۆن کێری، بەرەو کۆنفڕانسی ئەمنی میونشن بەڕێکەوتین تاوەكو لەگەڵ مەسعود بارزانی و حەیدەر عەبادی و سەرکردەکانی دیکەی بەشداربووی میونشن کۆببینەوە".
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-2-2016، كۆبوونەوەی دۆستانی سووریا لە میونشن بەڕێوەبچێت و سبەی هەینی 12-2-2016 كۆنفرانسی ئاسایشى میونشن له ئەڵمانیا دەست بە كارەكانی بكات و، دەیان وڵاتی جیهان لەسەر یەک مێز بۆ چەند پرسێکی گرنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبکاتەوە.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمی بانگهێشتی میونشن کراوە و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتان کۆببێتەوە.
رووداو
