سەرۆک بارزانی سەرخۆشیی لە خانەوادەی هونەرمەندی کۆچکردوو واحید مەرجان دەکات
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خانەوادەی بەڕێزی هونەرمەندی کۆچکردوو واحید مەرجان
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتیمانپەروەر و ناوداری کوردستان کاک عەبدولواحید خدر مەرجان ناسراو بە واحید مەرجان –مان پیگەییشت. هونەرمەند واحید مەرجان کەسێکی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی گەل و وڵاتەکەی بوو و لە چەند بوارێکی هونەریشدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
لەم بۆنە خەمناکەدا هاوخەمیی خۆم ئاراستەی خێزان و کەسوکار و هاوڕێ و هەوادارانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و له پەروەردگاری مەزن داواكارم سهبووریی و دڵنهوایی به ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کاک واحید مەرجانیش بخاتە بهر دلۆڤانیی خۆی.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٠ـی٢ـی٢٠١٦
