لە كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
به‌پێی زانیارییه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه(10-2-2016) له گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوك ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو كه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ڕاگیراوه، ته‌قیوه‌ته‌وه.
بەپێی سەرچاوەكان له كه‌ركوك ڕایانگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 5 هاووڵاتی سڤیل و 4 پۆلیس برینداربوونه و زیاتر له حه‌وت ئۆتۆمبێلیش له‌شوێنی ڕووداوه‌كه سووتاون و زیانی ماڵی زۆریش به‌ناوچه‌كه گه‌یشتووه و تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
باس‌نیوز
