سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە خانەوادەی شەهید فەرەیدوون جوانڕۆیی کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە خانەوادەی شەهید فەرەیدوون جوانڕۆیی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی٢ـی٢٠١٦ لە سەلاحەدین، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خانەوادەی شەهیدی فەرماندە فەرەیدوون جوانڕۆیی کرد.

لە دیدارەکەدا (سەرۆك بارزانی) جارێکی دیکە هاوخەمیی خۆی بە خانەوادەی شەهید فەرەیدوون جوانڕۆیی ڕاگەیاند و ڕۆڵی شەهیدی سەركردە فەرەیدوون جوانڕۆیی بەرز نرخاند كە هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی گەل و وڵاتەکەی تەرخان کرد و لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش ئەركی خۆی لە بەرگریكردن لە خاكی كوردستان لە میحوەری خازر قارەمانانە و زۆر بە سەركەوتوویی ئەنجام دا.

خانەوادەی شەهید فەرەیدوون جوانڕۆیی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوخەمیی سەرۆک بارزانی، بەڵێنیان دا کە لەسەر ڕێبازی شەهید بەردەوام بن بۆ پاراستنی وڵات و خزمەتی گەلەکەمان.

Top