ھیچ پۆلیسێک لە ئاکرێ دەستگیر نەکراوە

ھیچ پۆلیسێک لە ئاکرێ دەستگیر نەکراوە
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە شەش پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکانی قەزای ئاکرێ بەھۆی ئەوەی بەنیازبوونە دەوام بایکۆت بکەن و، گردبوونەوەیەک ساز بکەن، بەڵام دەستگیر کراون؛ جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ئەو دەنگۆیەی ڕەت کردەوە و گوتی، ھیچ پۆلیسێک لە ئاکرێ دەستگیر نەکراوە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی لە پەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی) ڕایگەیاند: "دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە کە گوایە بە ھۆی خۆپیشاندان و بایکۆتکردنی دەوام شەش پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکانی ئاکرێ دەستگیر کراون، من بەدواداچوونم بۆ ئەو پرسە کردووە و دەرکەوت ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوە و ھیچ بنەمایەکی بۆ نییە.

(نازم ھەرکی) گوتیشی، ھیچ خۆپیشاندان و بایکۆتکردن لە سنووری ئاکرێ نەبووە و، دەوامی ھێزەکانی ناوخۆ ئاساییە و، بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیان.

Top