لیژنەی تەندروستی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری تەندروستی كۆ دەبنەوە

لیژنەی تەندروستی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری تەندروستی كۆ دەبنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە پزیشكانی پسپۆڕ لە شاری هەولێر مانگرتنیان لە كارەكانیان ڕاگەیاند و بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش لە لیژنەی تەندروستی دەڵێت لەگەڵ وەزیری تەندروستی لەبارەی ئەم بابەتوە كۆ دەبنەوە.



ئەمڕۆ چوارشەممە 10 - 2 – 2016 د "عەبدوڵڵا جاسم ڕەجەب" ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ لەبارەی خۆپیشاندانی پزیشكانی پسپۆڕ لە نەخۆشخانە گشتییەكانی شاری هەولێر وەكوو لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری تەندروستی كۆببنەوە و دەشڵێت ئێمەش پشتگیریی پزیشكان دەكەین و مافی خۆیانە داوای مووچە بكەن."



ئەو ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو "پزیشكان وەكوو پۆلیس و پێشمەرگە دەوامی ئێشكگری زۆریان هەیە و بەتایبەتی موقیمەكان (یاریدەردەرانی پزیشك) كە لە نەخۆشخانەكان ئێشكگریی زۆریان هەیە و زۆر جار لە شەو و ڕۆژێك زیاترە، بۆیە مافی خۆیانە ناڕەزایی پیشان بدەن."


ئاماژەی بەوەش كرد "هەوڵ دەدەن لەگەڵ وەزیری تەندروستی ئەو كێشەكەیە چارەسەر بكەن و دەشڵێت داوامان ئەوەیە پزیشكان لە نەخۆشخانەكان بمێننەوە، بەتایبەتی لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكان كە بەشێكی گرنگی هەر نەخۆشخانەیەكە."



پاش دواكەوتنی مووچەی چەند مانگی فەرمانەرانی هەرێمی كوردستان و راگەیاندنی خشتەی نوێی مووچە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، توێژە جیاجیاكانی كوردستان كاردانەوەیان نیشان دا.










باسنیوز
Top