سەرۆکی دەستەی نەزاھە : فەرمانبەرێکی زۆری بندیوار ھەیە دەبێت حکوومەت دەست بۆ ئەوانە ببات

سەرۆکی دەستەی نەزاھە : فەرمانبەرێکی زۆری بندیوار ھەیە دەبێت حکوومەت دەست بۆ ئەوانە ببات
سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان ئەو ھەنگاوانەی تاوەکو ئێستا حکوومەتی ناویەتی ھەمووی تەقەشوفە و چاکسازی نیە، دەبێت چاکسازی بکرێت لە خانەنشینی نایاسایی کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە نایاسایی خانەنشین کراون.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: ئەو ھەنگاوانەی تاوەکو ئێستا حکوومەتی ناویەتی ھەمووی تەقەشوفە و چاکسازی نیە، دەبێت چاکسازی بکرێت لە خانەنشینی نایاسایی کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە نایاسایی خانەنشین کراون، وە فەرمانبەرێکی زۆری بندیوار ھەیە دەبێت حکوومەت دەست بۆ ئەوانە ببات.

سەرۆکی دەستەی نەزاھە ئەوەشی خستەروو جێبەجێکردنی پەنجەمۆر وا دەکات دوو مووچوەیی و سێ مووچەیی نەمێنێت و حکوومەتیش بڕیاریداوە کار بەو سیستەمە بکات کە پێی دەگوترێت سیستەمی ئەلیکترۆنی، دەبێت لە یەک دوو مانگی داھاتوو پەلە بکرێت لە ئیجرائات کردن بەرامبەر خانەنشینی نایاسایی و بندیوار و دوو مووچەیی و سێ مووچەیی.

حاکم ئەنوەر گوتیشی: ئەگەر رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر لەو ٧٠٠ ھەزار فەرمانبەرەی ھەیە دەتواندرێت ژمارەیەکی زۆر کەم بکرێتەوە، خودی ژمارەی فەرمانبەران ژمارەیەکی زۆرە و بێ وێنەیە ئەگەر بە کردار پێداچوونەوە بکرێت ژمارەیەکی زۆر لە بندیوار و لابەلا دەردەھێندرێت.

ئەو جەختی کردەوە خەڵکانێکی زۆر بە ناوی پێشمەرگەوە خانەشین کراون و شایستەی خانەنشین بوون نین، ژمارەیەکی زۆر بە ناوی پێشمەرگە بە پلەی جیاواز خانەنیشین کراون، راستە خەڵکێکی زۆری تێکۆشەر و ماندوو ھەیە، بەڵام ھەموو ئەوانەی مووچەی خانەنشینیان ھەیە مەرج نیە مووچەکانیان یاسایی بیت, خەڵکی تێدایە ھیچ کات پێشمەرگە نەبووە و خانەنشینیش کراوە، کاری وردبینی ئەو خانەشینانە درایە دیوانی چاودێری دارایی بەڵام ئەو کارەش بە تەواوی نەکرا.

سەرۆکی دەستەی نەزاھە ئاشکراشی دەکات زانیاری ھەیە کە مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانیش دەستکاری دەکرێت و زۆر کەم دەکرێتەوە، پەرلەمانتاران بەپێی یاسا بە زۆرینەی مووچە و دەرماڵەکانیان خانەنشین دەکرێن، بەڵام حکوومەت دەستکاری مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانیش دەکات و رێک دەخرێتەوە ورێژەیەکی باش لە مووچەکانیان دەبردرێت.











(PNA)
Top