دوای دابەزینی نرخی نەوت، دەبێت وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بیر لە پیادەكردنی سیاسەتی باجدان بكەنەوە
محەمەد رەزا هەروەها گوتی: دابەزینی داهاتی نەوتیش بودجەی تەرخانكراوی حكومەت بۆ چەندین فرمان دیاریدەكات. كاردانەوەیەكی لۆجیكی بۆ دابەزینی داهاتی نەوت لە وڵاتێكی چڕی وەك ئێران بەوە دەبێت كە تێچووەكانی سەر لایەنی سەربازی و ئەمنی كەمبكاتەوە و ببڕێت. ئەمەش وادەكات بودجەی پێشوو لەسەر كاڵای گشتی بهێڵێتەوە لە پەروەردە و تەندروستی كە سوودەكانی بۆ سەرتاپای دانیشتووانە. زیادبوونی ناسەقامگیری و ناكۆكیەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا ئیمكانیەتی ئەم بژاردەیە كەم دەكاتەوە بۆ دەوڵەتان. هێشتا پێویستە دەست بە ئامادەبوونە سەربازی و ئەمنییەكانیانەوە بگرن و تەنانەت زیاتریشی بۆ سەرف بكەن بە لەبەرچاوگرتنی مەترسی ئەمنی ناوچەكە. ئەمەش بە شێوەیەكی خراپ كاردەكاتە سەر جۆرییەت و چۆنییەتی خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەكان.
شايانى باسه رەزا هەروەها گوتی: . دەوڵەتانی خاوەن نەوت كە رووبەڕووی دابەزینی داهاتی نەوت بوونەتەوە لە ژێر فشارێكی زۆردان بۆ زیادكردنی داهاتی باج. زۆر لە بژاردەكانیش زیادكردنی رێژەی باجە كە لە بوونی ئابووریی سێبەردا دەتوانێت زۆربەی كاروبارە ئابوورییەكان لە رەسمییەوە بگۆڕێت بۆ ناڕەسمی. لەجیاتی زیادكردنی رێژەی باج، ئەو وڵاتانە پێویستە پلان دانێن بۆ زیادكردنی بنەماكانی باج بە زیادكردنی رادەی باج لەسەر ژمارەیەكی زۆر لە بەرهەمەكان و خزمەتگوزارییەكان. نموونەیەكی سەرەكی باجی سەوزە (واتە پاراستنی ژینگە). زۆربەی ئەو وڵاتانە كڕیاری قورسی بەرهەمە وزەییەكانن. دەستیاوی قورس لەسەر وزە نەك هەردەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی زۆر و زۆری وزەی بەرهەم، بەڵكو دەبێتە هۆی پیسبونی زۆر و زیانی تەندروستیش. هەروەها چاكسازییە دامەزراوەییەكانی وەك چارەسەركردنی گەندەڵی یەكێكی ترە لە كارەكان بەتایبەتی كاتێك پارەیەكی كەمی نەوت لەبەردەست بێت.
لە كۆتایی قسەكانیدامحەمەد گوتی: نەوت دەتوانێت بۆ ماوەیەكی كورت، یان مامناوەند ببێتە مایەی هێنانەئارای ئاشتی. لە زۆربەی وڵاتانی دەوڵەمەندی نەوتدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقادا، جۆرێك لە سەقامگیری دەبینین لە رێی جۆرێك لە پەیمانی كۆمەڵایەتییەوە، ئەویش بەوەی حكومەت داهاتی نەوت دابەش دەكات بە شێوەی جیاوازی وەك دەستیاو و كارە گشتییەكان. لە بەرانبەریشدا هاونیشتمانییان بە دڵسۆزی دەمێننەوە بۆ دەسەڵاتە داهات دابەشكەرەكە. لەم سیستەمانەدا سیستەمی باج لاوازە و خۆلادان لە باج زۆرە. باج لە وڵاتانی دەوڵەمەندی نەوتدا بەرپرسیاریەتی سیاسییە، واتە لەبەرانبەردا حكومەتەكان پێویستە و لەژێر فشاریشدان كە خەڵك هاوبەش بكەن لە دەسەڵاتی سیاسیدا. دەبێت بەرپرسیار بن ئەگەر ویستیان بەشی باج زیادبكەن لە بودجەدا. ئەگەر دابەزینی داهاتی نەوت بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام بێت، ئەوا ئەو پەیمانە كۆمەڵایەتییە دەخاتە ژێر فشارێكی زۆرەوە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1061)
