سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سكرتێری گشتیی حزبی ئیسلامیی عێراق دەكات
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە و دوا گۆڕانكارییەكان و هەروەها ئەو تەحەدیاتەی لەبەردەم پێكهاتەكانی عێراقدا هەیە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ئاییندەی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان و دەستێوەردانە دەرەكییەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای لەناوچوونی داعش و كاركردن بۆ لەیەكنزیككردنەوەی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان بە تایبەت لە هەر دوو پارێزگای نەینەوا و كەركووك تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و سكرتێری گشتیی حزبی ئیسلامیی عێراق و شاندە یاوەرەكەی بوو.
