ئیتالیا ھاوکاری زیاتری پێشمەرگە دەکات
دوای کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ مارکۆ کارنیلۆس باڵیۆزی ئیتالیا لەعێراق کۆبووەوە، کە باڵوێزەکە راگەیاند حکومەتی وڵاتەکەی تیمێکی مەشقو ڕاھێنانی تایبەت ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات
بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە کارنیلۆس رایگەیاند ئیتاڵیا لەھاوکارییە سەربازیو مرۆییەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێتو بڕیاریشیان داوە لەماوەی داھاتوودا تیمێکی دیکەی مەشقو ڕاھێنانی تایبەت بۆ مەشقپێکردنی پێشمەرگەو پۆلسو زێرەڤانی ڕەوانەی ھەرێم بکەن.
ھاوکات سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاری ناردنی تیمی مەشقو ڕاھێنانی تایبەتی ئیتالی بۆ ڕاھێنانی پێشمەرگەو پۆلیسو زێرەڤانی بەرز نرخاندو ئامادەیی ھەر ھاوکاریەکی بۆ ئەو تیمە مەشقکارە تایبەتە پیشاندا.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستانو ئیتالیا کردو ئامادەیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەھەموو بوارەکاندا پیشاندا.
