هاوپەیمانان 49 هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر بارەگاکانی داعش لە کوردستان

 هاوپەیمانان 49 هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر بارەگاکانی داعش لە کوردستان
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، 49 هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە کوردستانی باشوور و رۆژئاوا.



بەپێی راگەیەندراوێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە باسنیوز، لە ماوەی 30ـی کانوونی دووەم تاوەکو 5ـی شوباتی 2016، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان 126 هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی داعش لە کوردستانی باشوور و عێراق و 40 هێرشیشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی داعش لە کوردستانی رۆژئاوا و سوریا.



ژمارە و شوێنی بۆردوومانە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر بارەگاکانی داعش لە کوردستانی باشوور لە ماوەی پێنج رۆژدا:



- باشووری کەرکوک، سێ هێرشی ئاسمانی.

- گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا، پێنج هێرشی ئاسمانی.

- ناوچەی کەسکێ، پێنج هێرشی ئاسمانی.

- شارۆچکەی تەلەعفەر، سێ هێرشی ئاسمانی.

- شارۆچکەی سنجار، 10 هێرشی ئاسمانی.



ژمارە و شوێنی بۆردوومانە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر بارەگاکانی داعش لە کوردستانی رۆژئاوا لە ماوەی پێنج رۆژدا:



- ناوچەی هۆل، دوو هێرشی ئاسمانی.

- ناوچەکانی دەوروبەری شاری حەسەکە، چوار هێرشی ئاسمانی.

- شارۆچکەی عەین عیسا، شەش هێرشی ئاسمانی.

- شارۆچکەی منبج، 11 هێرشی ئاسمانی.








باسنیوز
Top