لەسەر ئەرکی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی ، تەرمی 24 پەنابەر دەگەڕێندرێتەوە کوردستان
تەرمەکان لەرێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕێندراونەتەوە و رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە، ”لەسەر ئەرکی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بووە“.
بەهۆی تێکشکانی بەلەمەکان لە دەریای ئیجە لە نێوان تورکیا و یۆنان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 360 پەنابەر خنکاون، کە زۆرینەیان خەڵکی کوردستان، ئەفغانستان، عێراق و سوریان.
باسنيوز
