پێشمەرگە له میحوره‌ى مه‌خموور شکستی بە هێرشێكى داعش هێنا
به‌رپرسى میحوه‌رى مه‌خممور، نه‌جات عه‌لى رایگه‌یاند: "ئه‌م شه‌ڕه به فه‌رمانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و ته‌نها بۆ یارمه‌تیدانى هۆزه عهبهركان بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م گونده عه‌ره‌ب نیشنه و سه‌ر به هه‌رێمى كوردستانه".
نەجات عەلی گوتیشى: "ئێره شوێنێكى ستراتیجىیه و ئه‌گه‌ر ئێره له ژێر ده‌ستى هۆزه عه‌ره‌به‌كان بمێنته‌وه، ئه‌وه ده‌توانین مه‌ترسى روكێت له‌سه‌ر شارى مه‌خممور كهمتربكهینهوه".
هاوکات به‌رپرسى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى گوێر- مه‌خموور، سیروان بارزانىی رایگەیاند: "گرنگىی گونده‌كان لهوەدایه كه هاوسنوورن له‌گه‌ل ساترهكانى پێشمه‌رگه و سنووره‌كانى كوردستان، شكاندنى تیروریستانى داعش‌یش له هه‌ر شوێنێك بێت هه‌ر گرنگه".
