سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە محەمەد حاجی كەسایەتیی سیاسی دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە محەمەد حاجی كەسایەتیی سیاسی دەكات
ئەمڕۆ شەممە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ "محەمەد حاجی" کەسایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی رەوشی هەرێمی کوردستان و پرسی ریفراندۆم و مافی دیاریکردنی چارەنووسی کورد باس و گفتوگۆیان کرد.



لەو دیدارەدا محەمەد حاجی پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەم پرسە نەتەوەیەی دەربڕیوە و پشتگیریی کردووە.



لەم بارەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وێنەیەک لە پوختەی ناوەرۆکی دیدارەکەی بۆ ئاژانسی باسنیوز ناردووە.



پوختەی ناورۆکی دیدارەکە:



ڕۆژی شەممە 6ـی 2ـی 2016 لە سەڵاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. محەمەد حاجی كەسایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان كرد.



لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێم و تەحەدیات و هەڕەشەكان و هەروەها دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا. لەبەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ئەو دەرفەتانە ئاڵوگۆڕ كرا كە پەیوەستن بە ئاییندەی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان.



هەر لەم دیدارەدا د. محەمەد حاجی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆژەی نیشتیمانی و نەتەوەیی سەرۆك بارزانی لەبارەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی گەلی كوردستان ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆییشی نیشاندا كە بەپێی تواناكانی خۆی یارمەتیی سەرخستنی ئەو پڕۆژە نیشتیمانییەی سەرۆك بارزانی بدات.






باسنیوز
Top