سەرۆك بارزانى و لايه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

 سەرۆك بارزانى و لايه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌
بڕياره‌ سبه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فراوان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان ئه‌نجامبدات.

فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى سەرۆك مه‌سعوود بارزانى و لايه‌نه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.

روونيشيكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ئه‌نجامده‌درێت.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ستيپێكردووه‌.









K24
Top