کریستۆفەر هیڵ : بەهیچ شێوەیەك باسی پارەی بەرپرسانی کوردم نەکردووە
چەند رۆژێکە لە هەندێک میدیای لۆکاڵی و سۆشیاڵمیدیا لە کوردستان باس لەوە دەکرێ کە گوایە هیڵ گوتوویەتی یەکێتی و پارتی خاوەنی 80 ملیار دۆلارن و لە بانکەکانی دەرەوە دایانناوە.
چەند پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستانیش گوتەکانی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکایان دانابوو و هەروەها گوتبویان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن.
هیڵ لە ئیمەیڵێکدا بۆ بەڕێوەبەری پۆڕتاڵی رووداو لە بارەی ئەو دەنگۆیە نووسیوویەتی: "من بە هیچ جۆرێک قسەی وام نەکردووە و گفتوگۆی لەمجۆرەشم لەگەڵ کەسدا نەبووە، کە ئەوە بابەتێکە من هیچ زانیاریم لەسەری نییە".
رووداو -
