قه‌ده‌غه‌کردنی ھاتوچۆ له‌سه‌ر نۆ گه‌ڕه‌کی ناوچه‌ی سووری ئامه‌د ھه‌ڵگیرا
له روونکردنه‌وه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه، به‌ھۆی ئه‌م دۆخه‌وه له گه‌ڕه‌که‌کانی ناوچه‌ی سوور، ئه‌سته‌م بووه ھاوڵاتییان بتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌ربه‌رن و ژیانی بازرگانی په‌کی که‌وتووه و ھه‌روه‌ھا نووسراوه: ''به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی شیرازه‌ی ژیانی ئاسایی، ھه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ھه‌ڵچنراون و پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و چاڵانه‌ی ھه‌ڵکه‌ندراون و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی چێنراون، له‌پێناوی ئه‌وه‌ش که سه‌ر و گیانی ھاوڵاتییانی سڤیل زیانیان پێ نه‌گات، ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆیه‌ی له رۆژی ٢٧ی کانوونی دووه‌مه‌وه له ھه‌ریه‌ک له گه‌ڕه‌که‌کانی ئابداڵدهده، عهلیپاشا، لاله‌به‌ی، سوله‌یمان نازیف و زیا گۆکاڵپ راگه‌یه‌نرابوو، ئه‌مڕۆش ھه‌ریه‌ک له گه‌ڕه‌که‌کانی جامی که‌بیر، جامی نه‌بی، ئیسکه‌نده‌رپاشا و مه‌لیک ئه‌حمه‌دی خرابوویه سه‌ر، له کاتژمێر ١٠:٠٠ه‌وه ھه‌ڵگیراوه'.'
له ناوچه‌ی سوور له ١١ی کانوونی یه‌که‌می رابردووه‌وه له ھه‌ریه‌ک له گه‌ڕه‌که‌کانی ھاسرلی، دابانئۆغڵو، ساواش، جه‌مال یڵماز، فاتیحپاشا و جهواتپاشا قه‌ده‌غه‌کردنی ھاتوچۆ راگه‌یه‌نراوه و درێژه‌ی ھه‌یه.
AA
