ئاشتۆن كارته‌ر: بوودجه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش زیاد ده‌كات
له میانی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئابووری واشنتۆندا، كارته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پنتاگۆن پلانی داناوه ئه‌و بوودجه‌یه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ته‌رخانی ده‌كات به به‌راورد به بوودجه‌كه‌ی 2016، له‌سه‌دا 50 زیادی بكات و بیگه‌یه‌نێته حه‌وت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای پنتاگۆن، باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا پلانی داناوه له ساڵی 2017 دا، 45 هه‌زار بۆمبی ئاراسته‌كراوی چی پی ئیسی و مووشه‌كی ئاراسته‌كراوی له‌یزه‌ری بكڕێت، بۆ ئه‌وه‌ش بڕی یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كات.
هه‌مان به‌رپرس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئێستادا ئه‌و بۆمب و مووشه‌كانه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا به‌كارده‌هێنرێن.
