هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه گرنگه و نابێت حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ بكات
ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی موته‌حیدون دوای سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیئتیلافه‌كه‌ی كه دوێنێ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا زۆر پێویسته له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و شه‌ڕه و له‌پێناو پاراستنی گیانی ملیۆنان هاوڵاتی كه له‌و شاره‌دان، سه‌رباری پاراستنی ژێرخانی ئابووری شاره‌كه له زیانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه.
سه‌رۆكی ئیئتیلافی موته‌حیدون جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا ته‌نها سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتیمانی به‌شداری بكه‌ن به‌بێ حه‌شدی شه‌عبی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی شاری موسڵ واده‌خوازێت ئه‌و هێزه‌ی له ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا به‌شداری ده‌كات هیچ به‌ریه‌كه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ دانیشتووانه‌كه‌یدا بۆ دروست نه‌بێت.
هاوكات نوجێفی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كرانه سه‌ر هاوڵاتیانی شارۆچكه‌ی میقدادیه و ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی هه‌یه له‌بواری دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی ئیئتیلافی موته‌حیدون داوایكرد مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ مه‌ترسی ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی موسڵ بكرێت و وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كان پێشنیازی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه و چاككردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش له 9ی حوزه‌یرانی 2014 شاری موسڵی داگیركرد، له‌وكاته‌وه ئه‌و شاره‌ی كردووه‌ته بنكه‌ی سه‌ره‌كی چالاكییه‌كانی له خاكی عیراق و وه‌ك یه‌كێك له ناوه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی دایده‌نێت.
له‌باره‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق بۆچوونی جیاواز هه‌یه، سوننه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی و هێزه شیعییه‌كان به‌شداری بكه‌ن و ئه‌وه‌ش به هۆكارێك بۆ قوڵتربوونه‌وه‌ی زیاتری ناكۆكییه تایفییه‌كان داده‌نێن.
خه‌ندان
