هیلاری كلینتۆن وتیدكرۆز یه‌كه‌م وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان برده‌وه
"مات بۆڵ" به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كانی هیلاری له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه هیلاری به‌جیاوازییه‌كی كه‌م له ساندرزی بردۆته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو له‌ویلایه‌تی ئهیهوا، ڕه‌وتی پڕله ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی گه‌یشتن به كۆشكی سپی له‌ویلایه‌تی ئهیهواوه ده‌ستی پێكرد. هه‌ردوو حیزبی كۆماری و دیموكرات، هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی ده‌كه‌ن بۆ دیاری كردنی كاندیدی فه‌رمییان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی.
هه‌ردوو حیزبی كۆماری و دیموكرات قورسایی خۆیان به‌كاردێنن بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م وێستگه به‌ڕێوه‌به‌رن.
له‌ناو حیزبی كۆماریشدا، تیدكرۆز له دۆناڵد ترامبی برده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌لای زۆرێك لهچاودیرانهوه ئه‌نجامێكی نائاسایی بوو.
هیلاری له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كان گوتی: " ئیتر هه‌ناسه‌ی ئیسراحه‌تم هه‌ڵمژی" كلینتۆن له 2008 له‌و ویلایه‌ته‌دا دۆڕاندبووی.
ساندرزی كۆماریش له‌دوای ده‌رچوونی گوتی: " نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر هاتمه ئهیهوا، بێ پاره و بێ ئاماده‌كاری سیاسی پێشوه‌خت، ته‌نانه‌ت ناویشم لای ده‌نگده‌ره‌كان ناسراو نه‌بوو".
باس‌نیوز
